خەمۆکی وەرزی کە بە تێکچوونی سۆزداری وەرزی ناسراوە، جۆرێکە لە خەمۆکی کە لە کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا روودەدات، بەزۆری لە وەرزی زستاندا کە کاتژمێرەکانی رۆژ کورتترە.
نیشانەکانی خەمۆکی وەرزی بریتین لە هەستکردن بە دڵتەنگی یان بێهیوایی، کەمی وزە، گۆڕانکاری لە خەو و ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی ئارەزووی ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژت لێ دەبینی و ئێستا بەزۆر چێژیان لێ وەردەگریت. لە ماڵپەری"clevelandclinic"ئاماژەی بە چەند هۆکار و چارەسەرێک کردووە لەوانە بریتین لە:
١. چارەسەری رووناکی، چۆنیەتی کارکردنی زۆرجار ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی تیشکی خۆرەوە هەیە لە مانگەکانی پایز و زستاندا، چارەسەری رووناکی بریتییە لە دانیشتن لە بەر خۆردا بە شێوەیەکی گشتی بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠-٣٠ خولەک هەموو بەیانیەک.
٢. دژە خەمۆکی،رەنگە رێگریکەری هەڵبژێردراوی دەرمان بریتی بێت لە دەرمانەکانی (سیرۆتۆنین (SSRI) وەک فلۆکستین (Prozac) یان سێرترالین (Zoloft) بنووسرێت بۆ یارمەتیدان لە رێکخستنی باری دەروونی کە دەبێت لەلایەن پسپۆری تایبەتەوە ئەم دەرمانانە بنووسرێت.
٣. تەواوکەری ڤیتامینD، هەندێک کەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە دەرکەوتووە کە رێژەی ڤیتامینDیان کەم دەبێتەوە، کە لە وەڵامی تیشکی خۆردا لە پێستدا بەرهەم دێت. تەواوکەری ڤیتامینD لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی باری دەروونی.
٤. گۆڕانکاری شێوازی ژیانوەکوەرزشکردن چالاکیی جەستەیی بەردەوام، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی.