سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:23:14/09/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نرخی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٦٢ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بەشێکی بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکییەوە بوو، ئەمەش وایکرد کە نەوت لە بەرامبەر دراوەکانی تر هەرزانتر بێت.













گەلەری