کەمی ئاسن و ڤیتامین B12 پەیوەندییەکی نزیکیان بە کەمخوێنییەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکانی جەستە، کاتێک ئاستی هیمۆگلۆبین کەم دەبێتەوە زۆرجار پێستەکە کاڵ دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرە شین وەنەوشەییەکانی ژێر چاوەکان زیاتر دەربکەون.
کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 دروستبوونی خڕۆکە سورەکانی خوێن تێکدەدات و دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێست و خراپتربوونی بازنەی ڕەشی ژێر چاو.
ڤیتامین سی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستبوونی کۆلاجین، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی رەشی ژێر چاو.
ڤیتامین K پێویستە بۆ رێگری کردن لە مەینبوونی خوێن و پاراستنی موولوولەکان، کەمیی ئەمە دەبێتە هۆی لاوازبوونی موولوولەکانی ژێر چاو هەروەها ڤیتامین D ڕۆڵی هەیە لە نوێبوونەوەی خانەکان و دروستبوونی کۆلاجین، کاتێک کەمی هەیە پێکهاتەی پێست لاواز دەبێت و ڕەنگە بازنەی ڕەشی ژێر چاوەکان زیاتر دەربکەون.
خواردنی خۆراکە تەندروستەکان لەگەڵ گۆڕینی شێوازی ژیان باشترین ئەنجام بۆ تەندروستی پێست و خۆپاراستن لە بازنەی ڕەش و کێشەکانی دیکەی تەندروستی پێست دابین دەکات.