PM:09:54:13/09/2025
1428 جار خوێندراوەتەوە
كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات زستانی داهاتوو چەند شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ وڵاتەكە بگرێتەوە، هۆشداریش دەدات لەبارەی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەك.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق وتی، بەپێی پێشبینیەكانیان كەشی وەرزەكانی پایز و زستانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ لە ئەنجامی دروستبوونی شەپۆلێكی پەستان لە زەریای هێمنەوە ناجێگیر دەبێت و ئەگەری زۆرە بارانبارینی نائاسایی و ناوچەیی لە عێراق رووبدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەوەی عێراق بە هاوینێكی وشكدا تێپەڕیوە، ئەگەری
هەیە شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و لەناكاو چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و لافاو دروست
ببێت.
دەشڵێت، شێواز و رێژەی دابارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت،
بەجۆرێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆرترین رێژەی دابارینیان تێدا دەبێت و
ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروو ئاستێكی مامناوەندی داباریانیان بەردەكەوێت.