PM:09:09:13/09/2025
960 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی هێنانی سەرمایەی بیانی بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری ئابووری و هاندانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان بۆ عێراق دەكاتەوە.
ئەمرۆ شەممە ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق مەراسیمێك بەبۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (IFC) و عێراق رێكخراو لەو مەراسیمەدا سودانی تیشكی خستە سەر گرنگی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی بە لەبەرچاوگرتنی تواناكانی كەرتی تایبەت كە كاریگەریان لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان هەیە.
هاوکات ئاماژەی
بەڕێوشوێنەكانی حكومەت كرد بەئامانجی باشتركردنی ژینگەی بازرگانی، لەو رووەشەوە
بۆیان دەركەوتووە كە هاتنی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان
لەعیراق و بەهای وەبەرهێنانی عەرەبی و بیانی گەیاندووەتە ١٠٠ ملیار دۆلار،
راكێشانی ئەم سەرمایە بیانییەش بەشداریكردووە لەپاڵپشتیكردنی سەقامگیری ئابووری
عیراق و هانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی دیكەی داوە تاكو وەبەرهێنان بكەن.