PM:07:01:13/09/2025
948 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق پڕۆژەی وزەی خۆر لە کەربەلا بە توانای ٣٠٠ مێگاوات کارەبا کردەوە و دەشڵێت، پلانیان هەیە تاوەکو ٢٠٣٠کارەبای عێراق ١٢٪ـی وزەی خۆر بەرهەمبهێنن.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، یوسف عەدنان، بەڕێوەبەری پڕۆژەی وزەی خۆر لە کەربەلا رایگەیاند، پڕۆژەکە یەکەم پڕۆژەی هاوشێوەی وزەی خۆرە لە تەواوی عێراقدا و توانای بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئێستا قۆناغی یەکەمی کە ٧٥
مێگاواتە تەواو بووە، زۆربەی کارەباکەیش بۆ شارەکانی کەربەلا و ئەسکەندەرییە دەبێت.
هاوکات حکومەتی عێراق پلانی هەیە تاوەکو ساڵی٢٠٣٠، ١٢٪ـی کارەباکەی
لە رێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات.