وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، ١٤٢ گیراوی دیكەیان ئازاد كرد، كە بەشێكیان بەر یاسای لێبوردنی گشتیی كەوتوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئازادکردنی ١٤٢ نەوجەوانی لە ماوەی مانگی ئابی رابردوودا راگەیاند.
ئاماژەیان
بەوەش کرد، ئەوانەی ئازادکراون بریتی بوون لە (١٠٣) نەوجەوان کە ئازادکراون، ١٤ نەوجەوانیش
کە دوای تێپەڕاندنی سزاکانیان ئازادکراون، هەروەها هەشت نەوجەوان کە بە پارێزبەندی
ئازادکراون بەهۆی هەڵسوکەوتی باش و تەواوکردنی خولی چاکسازی پەسەندکراو، بە
پشتبەستن بە راسپاردەکانی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و رەزامەندی دەسەڵاتی
دادوەریی کارامە.
باسی ئەوەشیان
كردووە، ١٢ نەوجەوانیش ئازادکراون بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی، جگە لە پێنج
نەوجەوانان دیكە، كە بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە ئازاد كراون.
وەزارەتەکە
دووپاتیکردەوە، بەشی چاکسازیی نەوجەوانان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە
شێوەیەكی پیشەیی و بەرپرسیارانە، لە رێگەی چاودێریکردنی وردی فایلەکانی
زیندانییەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێکارە یاسایی و مرۆییەکان لە میکانیزمی
ئازادکردندا.