PM:06:35:22/09/2025
576 جار خوێندراوەتەوە
نزیکەی دوو هەفتەیە بە بەردەوامی کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە دهۆک دەکوژێتەوە و ئەوەش گرفتی بۆ هاوڵاتیان و کاسبکاران دروست کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە دهۆک نزیکەی ١٥ رۆژە بە بەردەوامی دەکوژێتەوە و بەو هۆیەشەوە گرفت بۆ هاوڵاتیان و کاسبکاران دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دهۆکیش دەڵێت، هۆکاری کوژانەوەی کارەباکە کارکردنە
لە ستوون و شۆستەکاندا و شەقامەکان نۆژەن دەکەنەوە.
لەو بارەیەوە کاسبکاران بە ئێن ئاڕ تیان وت، لەگەڵ بێ بازاڕی و بێ مووچەییدا
کوژاندنەوەی کارەباش گرفتێکی دیکەی بۆ دروست کردوون و ناتوانن رۆژانە وەکو پێویست
دوکانەکانیان بکەنەوە.