PM:04:59:13/09/2025
1116 جار خوێندراوەتەوە
لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک دوو کرێکار لەکاتی کارکردن کەوتنەخوارەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان بەسەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، "تەرمی کرێکارێک بە ناوی ئەزهەر کەرەم، تەمەن ٣٥ ساڵ براوەتە پزیشکی دادی و هەروەها کرێکارێکی دیکەش بە ناوی ئەیاد یوسف، کە تەمەنی ٢٠ ساڵە و بەسەختی برینداربووە، گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان".
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو دوو کرێکارە لە گەڕەکی دەروازە لەسەر ئەسکەلەیەک سەرقاڵی کارکردن
بوون، لەناکاو کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و ئەوەی
دیکەش بەسەختی بریندار بووە کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادی لەژێر چاودێری چڕی
پزیشکیدایە.
لە ماوەی یەک
هەفتەدا لە شاری کەرکوک، سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیش بریندار بووە.