سەردێڕ:

ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیار دەدات؛ چارەنووسی مووچە چی لێدێت؟

PM:04:20:13/09/2025

1692 جار خوێندراوەتەوە

دوای نوسراوەکەی حومەتی عێراق سەبارەت بە داهاتی ناوخۆی هەرێم، بڕیارە سبەی یان دوو سبەی ئەنجومەنی دەوڵەت روونکردنەوە لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم بدات.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەپێینوێترین زانیارییەکان بڕیارە سبەی یان دوو سبەی ئەنجومەنی دەوڵەت وەڵامی حکومەتی عێراق بداتەوە سەبارەت بە پرسی داهاتی ناوخۆ و رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت.

هاوکات، تاوەکو ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە بیانوی کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادەنییە یەک قەترە نەوت رادەستی بەغدا بکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت تا کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک مووچەی دیکە بێت و بەوەش تاوەکو ئێستا چارەنوسی مووچەی شەش مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ بە نادیاری ماوەتەوە.













گەلەری