سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: راگرتنی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان هەوڵێکی نا مرۆڤانەی پارتی و یەکێتیە

PM:02:03:13/09/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، راگرتنی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان هەوڵێکی نا مرۆڤانەی پارتی و یەکێتیە بۆ بازرگانی کردن بە تەندروست و ژیانی خەڵکەوە و دۆزینەوەی بازاڕە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان و کۆمپانیاکانی خۆیان.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مۆفەق حسێن، ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە پێی لێدوانی بەڕێوبەری تەندروستی سڵێمانی لەهەفتەی داهاتووەوە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجام نادرێت.

وتیشی، لەگەڵ ئەوەی کە لە ئێستادا پارتی و یەکێتی هەموو داهاتی نەوتی و نا نەوتی دەدزن و مانگانە بە سەدان ملیار دیناریان دەست دەکەوێت، ئامادە نین بڕێکی کەمی ئەو داهاتە زۆرە خەرج بکەن بۆ پێداویستی نەخۆشخانەکان.

دەشڵێت،" ئێمە پێمان وایە ئەمە هەوڵێکی نا مرۆڤانەی پارتی و یەکێتیە بۆ بازرگانی کردن بە تەندروست و ژیانی خەڵکەوە و دۆزینەوەی بازاڕە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان و کۆمپانیاکانی خۆیان.













گەلەری