سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیرکران

PM:01:05:13/09/2025

1240 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سکاڵای فرۆشیارێک، دوو تۆمەتبار کە هاوسەری یەکترن، بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیرکران.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری بوو و سكاڵای تۆماركرد لەسەر دوو كەس كە چونەتە دوكانەكەی و بەناوی كڕینی شتوومەك و وەرگرتنەوەی زیادەی پارە، بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە سكاڵاكار دزیوە.

وتیشی، لەدوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، دەرکەوت کە تۆمەتباران چوونەتە شارێكی تری هەرێم و دواجار توانراوە لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە دەستگیربكرێن .

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .













گەلەری