سەردێڕ:

سودانی: ئاستی وەبەرهینان گەیشتووەتە ١٠٠ ملیار دۆلار

PM:12:29:13/09/2025

956 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت، ئامادەکارییان کردووە بۆ پێشخستنی ئابوری وڵاتەکە لە قۆناغی داهاتوودا، هاوکات لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئاستی وەبەرهێنان گەیشتووە ١٠٠ ملیار دۆلار.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، حکومەت بڕوای بە داڕشتنەوەی پەیکەری ئابووری عیراق هەیە و کاریان کردووە بۆ پێشخستنی کەرتی ئابوری لە داهاتوودا.

وتیشی، کەرتی تایبەت هاوبەشێکی کاریگەرە لە رەخساندنی هەلی کار و یارمەتیدەرە بۆ داڕشتنەوەی پەیکەری ئابووری عیراق.

دەشڵێت، ئاستی وەبەرهێنانە دەرەکی و عەرەبییەکان گەیشتووەتە ١٠٠ ملیار دۆلار و توانیویانە سەرمایەی بیانی رابکێشین و هانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بدەن.













گەلەری