سەردێڕ:

عەدنان سەید حسێن: حکومەتی ماوەبەسەرچوو کەرتی تەندروستیش دەوەستێنێت

PM:12:02:13/09/2025

1096 جار خوێندراوەتەوە

ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەدوای گرانکردنی ئاو و کارەبا، کەرتی تەندروستیش دەوەستێنێت و هاوڵاتیان دەخاتە ژێر رەحمەتی نەخۆشخانە تایبەتەکانی خۆیان، وتیشی، نەوەی نوێ دژی ئەم زوڵمە دەوەستێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عەدنان سەید حسێن، ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرەڕای نەبوونی مووچە، حکومەتی کاربەڕێکەر لەدوای گرانکردنی ئاو و کارەبا، کەرتی تەندروستیش دەوەستێنێت و هاوڵاتی دەخاتە ژێر رەحمەتی نەخۆشخانە تایبەتەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "چاک بوو هەواش بەدەست ئەوان نەبوو ئەگینا دەیانکرد بەپارە".

جەختیشی کردەوە، نەوەی نوێ دژی ئەم زوڵمە دەوەستێتەوەو هەموو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرێتە بەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتیانی هەرێم بەدەست بێ ئاوی و گرانی نرخی کارەبا و گرانی نرخی سووتەمەنیی و بێ مووچەییەوە دەیان ناڵاند، حکومەتی ماوەبەسەرچووش نەشتەرگەری لە نەخۆسخانە حکومەییەکاندا راگرت و لە پێناو بەرزکردنەوەی رەواجی نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا.














گەلەری