سەردێڕ:

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە؟

AM:11:01:13/09/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە ٤١ پلەی سیلیزی.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

هەولێر : ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٧ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤١ پلەی سیلیزی













گەلەری