AM:09:01:13/09/2025
1060 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە سنووری کەلار بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە کەسێک برینداربوو.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی مامۆستایان لە ناوشاری کەلار، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لەجۆری تۆیۆتا کراون و نیسان سێنترا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێم جی روویدا.
وتیشی، لە
رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا کراونەکە برینداربوو کە تەمەنی ١٨ ساڵە، لەلایەن
تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.