PM:07:03:12/09/2025
1168 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە دۆڵی خەلان بیاو، نزیک گوندی هەناری سەروو رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆوە ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ کە لە دۆڵی خەلان بیاو نزیک گوندی هەناری سەروو ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی وەرگەڕاوە.
وتیشی،
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پیک ئاپ تۆیۆتا هایلۆکسە و لە رێگادا لایداوە و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی رووداوەکەش سێ کەس برینداربوون.