PM:04:24:12/09/2025
2180 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ئەنجومەنی دەوڵەت هەر بڕیارێک دەربکات لەسەر رادەستکردنی داهات؛ پابەندکەر نابێت بۆ هەرێم
ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پەرلەمانتارێکی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی وت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا داوای بۆچوونی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت كردووە سەبارەت بە داهاتی نانەوتی.
وتیشی، بۆیە
ئەگەر ئەنجوومەنەكە هەر بڕیارێکیش دەربکات، پابەندكەر نابێت بۆ هەرێم.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنی دەوڵەت کە بەگوێرەی ماددەی ١٠١ـی دەستوور پێكهاتووە، یاسایەكی
تایبەت بە خۆی هەیە كە یاسای ژمارە ٦٥ـی ساڵی ١٩٧٩ـیە و دواتر هەموار كراوەتەوە،
ئەو ئەنجوومەنە سێ ئەركی سەرەكیی هەیە، یەكەمیان لێكدانەوە و شیكردنەوەیە بۆ
ئەو پڕۆژە یاسایانەی كە ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەیان دەكات بۆ پەرلەمان، دواتر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای كارگێڕییە، ئەركی سێیەمیش را و بۆچوونە
لەسەر یاساكان.