سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەڵێت، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیركی چالاكوانیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وت، "له‌لایه‌ن كه‌سێكی زۆر نزیكه‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیرك راده‌ستی تیمه‌كانی FBI كراوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا
باسی له‌وه‌شكرد، چارلی كیرك، پاڵه‌وانێک بووە کە رێگای ناتوندوتیژی گرتووەتە بەر،
پێویستە هاوڵاتیان بە هەمان رێگای ئەو وه‌ڵامی تیرۆركردنی بده‌نه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
چارلی کیرک، چالاکوان و نوسەری ئەمریکی کە پشتیوانێکی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ بوو، لە
کاتی قسەکردندا لە زانکۆیەک تەقەی لێ‌کرا و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.