PM:03:33:12/09/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت، سەبەتەی پێنجەمی بەشە خۆراک و بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک و بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ.
باسی لەوەشکرد،
سەبەتەی خۆراکەکە هی مانگی پێنجە و ئاردەکەش هی مانگی حەوتە، ئاردەکە زۆر باشە بۆ
بەکارهێنان و کوالێتیی بەرزە و پێشتریش تاقیکراوەتەوە.
دەشڵێت، بەشەخۆراکی
مانگانە پێکهاتووە لە برنج، شەکر، نیسک، لەتکەنۆک و زەیت.