سەردێڕ:

تاقیکردنەوەیەکى نوێ بۆ قۆناغی بنەڕەتى زیاد دەکرێت

PM:02:00:12/09/2025

1408 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ تاقیکردنەوە لە وانەى کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان لە قۆناغى نۆی بنەڕەتى و قۆناغەکانی تریش هاوشێوەى وانەکانى دیکە ئەنجامدەدرێت.


وەزارەتى پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، بابەتى ( کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان) دەبێتە بابەتێکى سەرەکی تاقیکردنەوەى نیشتمانى قۆناغى نۆى بنەڕەتى و هاوشێوەى بابەتە سەرەکییەکانى دیکە نمرەى ئەم وانەیە بۆ دەرچوون هەژماردەکرێت.

باسی لەوەشکرد، قۆناغەکانى دیکەى بنەڕەتى بابەتى کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان تاقیکردنەوەى تێدا ئەنجامدەدرێت و نمرەى تاقیکردنەوەکە هاوشێوەى بابەتە سەرەکییەکان وەک مەرجى دەرچوونى خوێندکار دیاریی دەکرێت.













گەلەری