PM:07:59:11/09/2025
2588 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دەڵێت، بازرگانە قازانجخوازەکان روویان لە بازاڕی هاوتەریب (بازاڕی رەش)ی دراو کردووە بۆ کڕینی دۆلار، ئەمەش جارێکی دیکە فشار لەسەر خواست بۆ دۆلار دروست دەکات.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رایگەیاند، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە، کە بەشێک لە بازرگانە قازانجخوازەکان روویان لە بازاڕی هاوتەریب (بازاڕی رەش)ی دراو کردووە بۆ کڕینی دۆلار، ئەمەش جارێکی دیکە گوشار لەسەر خواست بۆ دۆلار دروست دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بازرگانانی بازاڕی رەش و مامەڵە سنووربەزێنە نایاساییەکان، بەردەوام
هاوسەنگییەک لە نێوان چەند فاکتەرێکدا رادەگرن.
ئەوەشی
خستۆتەڕوو، لەلایەک، نزمیی نرخی دۆلار و ئاسانکاری لە دابینکردنی سەرمایە لە
بازاڕی هاوتەریبدا بۆ بازرگانیی خێرا. لەلایەکی دیکەوە، تێچووی بەڕێوەبردن و
چاودێرییان کەمە، بەتایبەتیش لەڕووی پابەندبوون بە رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی
سپیکردنەوەی پارە لە رێگەی دامەزراوە بانکییە فەرمییەکانەوە.
ئەو راوێژکارەی
سودانی وتیشی، ئەم بازرگانانە بەراوردی نێوان تێچووی پێشێلکردنی یاسا و
مەترسییەکانی دەکەن بەرامبەر بەو قازانجە خێرایەی دەستیان دەکەوێت، بەتایبەت لە
بازرگانییە سنوورییە بچووکەکاندا.