PM:07:24:11/09/2025
3060 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە زیندان بم یان لە دەرەوە، بە تەنها بم یان لەگەڵ ئێوە، یەک زەڕە بیروباوەڕ و ئیرادەمان ناگۆڕێت و کەمناکات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامەکەیدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت، "یەک زەڕە بیروباوەڕ و ئیرادەمان ناگۆڕێت و کەمناکات تا کۆتایی بەم حکومڕانیە خراپە دەهێنین و ژیانیکی باش بۆ میلەتەکەمان فەراهەم دەکەین".
شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت، متمانەی
تەواوم بە خەڵک و هاوڕێکانم هەیە کە لە دوو مانگی داهاتوودا نەک پاشەکشە ناکەن و
سڵ ناکەنەوە، بەڵکو بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە رووبەڕووی زوڵم و ناحەقی دەبنەوە و لەم هەڵبژاردنەدا تەپڵ بەم دەسەڵاتە لێدەدەن.