سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:05:59:21/09/2025

712 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە و خستنەوڕوویزیاتری دۆلارەوە، بەهای دینار نزیکەی هەزار دینار بەرزبووە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی دراوەکاندا بەهای دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٣ هەزار دینار.
هاوکات، بەرزبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە سەقامگیربوونی دۆخی ناوچەکە و هاتنەوە ناوەوەی دۆلار بۆ ناو عێراق و خستنەڕووی دۆلاری زیاترەوە هەیە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.













گەلەری