سەردێڕ:

كامێراكانی هاتووچۆ لەم رێگایە كەوتنە كار؛ شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

PM:06:55:11/09/2025

2140 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، کامێراکانی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - تاسڵوجە و سلێمانی - وارماوە کەوتنە کار.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، کامێراکانی رێگای سلێمانی - تاسڵوجە بە سیستمی یەک خاڵ کار دەکەن و سەرپێچیی تیژڕەوی بەپێی ئەو خێراییانەی لە هێماکانی هاتووچۆی رێگاکە دیاری کراون تۆمار دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کامێراکانی رێگای سلێمانی - وارماوا، بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر جێگیر کراون و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

جەخت دەكاتەوە، میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان بە یەک سیستم، بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ رێک خراوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندن.













گەلەری