سەردێڕ:

جەعفەر مستەفا: پێویستە کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن

PM:05:17:11/09/2025

1608 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە بەپێی دەستوور و بەردەوامبوونی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، جەعفەر مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی وتی، "جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور دەکەینەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی خۆیان بە ئەنقەست کێشە بۆ مووچە دروست دەکەن و پابەندی ئەو رێککەوتنانەش نابن کە خۆیان لەگەڵ بەغدا واژۆیان کردوون و نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەست ناکەن.













گەلەری