PM:04:23:11/09/2025
1600 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کۆگایەکی هەڵگرتنی کارتۆن و پلاستیک لە هەولێر ئاگرکەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لە رێگای کۆنی بنەسڵاوە ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی کارتۆن و پلاستیک کەوتووەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تیمێکی بەرگریی شارستانی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو
ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بە وتەی چەند
شایەتحاڵێک، لەپشتەوەی کارگەکە کاری لەحیم کراوە و لەوێوە شۆرتی کارەبا دروست بووە
و بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنەش هەمووی کارتۆنن و زوو ئاگر دەگرن بۆیەش هەر زوو هەموو کارگەکە بە ئامێر
و کارتۆنەکانی ناویەوە سوتا.