PM:03:03:11/09/2025
1416 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان و گەڕاوەکان راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندن لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٧٣٤ کاندید و ژمارەی کاندیدەکانی دوورخراوەکانیش لە هەڵبژاردن گەیشتووەتە ٧٨٨ کاندید.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە تانەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و دادگای تانەدان
وەرگیراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن، گەیشتووەتە ٥٣ کاندید.
کاندید.
بڕیارە رۆژی ١١ـی
تشرینی دووەمی ئەمساڵ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنیش
دڵنیایی داوە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.