PM:02:14:11/09/2025
1532 جار خوێندراوەتەوە
پڕۆسەی ناونووسین بۆ حەج بەردەوامە و تا ئەمڕۆ ٦٨ هەزار و ٤٠٠ کەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ بەخۆڕایی و بێ هیچ پارەیەک تۆمار کردووە، تا ٢٠ـی ئەم مانگەش هاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومەری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، نانووسین بۆ حه‌ج بەشێوەی ئەلیکترۆنی به‌رده‌وامە بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكات بۆ ناونووسین، یان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بدات یان فایل و فوتوكوپی و به‌م گه‌رمایه‌ی هاوین، چاوه‌ڕێی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بكات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تائێستا نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار داواكاری بۆ حه‌جكردن پێشكه‌ش كراوه كه
ژماره‌یان ٦٨ هەزار و ٤٠٠ كه‌س ده‌بن، رۆژانه‌یش داواكارییه‌كان زیاد ده‌بێت تا
كۆتا رۆژی ناونووسین کە ٢٠ـی ئەم مانگەیە.
وتەبێژی حەج و
عومەری هەرێم باسی لەوەشکرد، چەند رۆژێک دوای کۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی
ناونووسین، تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ساڵی ٢٠٢٦ دەکرێت.
هاوکات داواش
لە هاوڵاتیان دەکات، پشكینین بۆ ناوه‌كانیان بكه‌ن له رێگه‌ی مۆبایلی خۆیانه‌وه
یان له رێگه‌ی هه‌ژماره‌ی دیجیتاڵی خۆیانه‌وه بچنه ناو سیستمه‌كه‌وه، چونكه
تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار و ٧٨٩ داواكاری پڕ كراوه‌ته‌وه، له خانه‌ی پاشه‌كه‌وت
كردن ماون كه دەبێت داواكارییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌و خانه‌یه بمێننه‌وه
ئه‌وا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه داواكارییان پێشكه‌ش نه‌كردووه.