سەردێڕ:

کۆمەڵێک چالاکوانی کورد لە بەریتانیا دژی سەربەخۆنەبوونی دادگاکانی هەرێم گردبوونەوە

AM:11:45:11/09/2025

1464 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک چالاکوانی کورد لە بەریتانیا دژی سەربەخۆنەبوونی دادگاکانی هەرێم لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەڵێن پێویستە یاسا سەروەربێت و دادگاکان لە دەستی پارتی و یەکێتی بێنەدەرەوە.


ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، دژی بڕیارەکانی دادگای هەرێم بەرامبەر بە زیندانیکراوانی هەرێم چالاکوانە کوردەکان لە بەریتانیا گردبونەوە و داوا دەکەن، یاسا سەروەر بێت و نەبن بە بوکەڵەی دەستی پارتی و یەکێتی و بڕیارەکانی دادگا لە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم بێتە دەرەوە.

هاوکات، دەشڵێن پێویستە دادگا بە شێوەیەکی شەفاف بڕیار بدات و حزب کاریگەری نەبێت لەسەر بڕیارەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی قسەی چاودێرانی سیاسی و چالاکوانان بەهۆی بەکارهێنانی دادگاکان لەلایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە لە هەرێم، دادگاکان دەکەونە ژێر پرسیاری گەورەوە و ئەمەش وای کردووە کاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت.













گەلەری