سەردێڕ:

پڕۆسەی زیادکردن و سڕینەوە لە پسوڵەی خۆراک دەستیپێکرد

PM:11:02:10/09/2025

2284 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی زیادکردنی تاکەکان، بلۆککردن و سڕینەوەی مردووەکان رادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ٢٠٢٥، لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی”زیادکردنی تاکەکان، بلۆککردن و سڕینەوەی مردووەکان لە عێراق دەستپێدەکات، ئەمڕۆش وەک یەکەم پارێزگا پرۆسەکە لە پارێزگای واست کارادەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕێگەی پرۆگرامی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی، دەتوانیت لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە سەرجەم ئەو زانیاریانەی داخڵ کراون دەستکاری بکرێن لەڕووی زیادکردن وو سڕینەوە و بلۆککردن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەدوای پارێزگای واست، پرۆسەکە قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم پارێزگاکان کارادەبێت، بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی سەرجەم هاوڵاتیان بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو.












گەلەری