سەردێڕ:

سەعدی پیرە: لەگەڵ پارتی پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر دەڕوات

PM:07:53:10/09/2025

1664 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی بەرەو باشی دەڕوات، دەشڵێت، بڕیار لە كاراكردنی پەرلەمان دراوە و ماوەتەوە سەر ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا وتی، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی بەرەو باشی دەڕوات".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری كاراكردنی پەرلەمان دراوە ماوەتەوە سەر ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە تا ئەمڕۆ ١٠ـی ئەیلوول هیچ ئامادەكارییەك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان نەكراوە، لەكاتێكدا پێشتر هەوڵەكان چڕ كرابوونەوە كە لە ئەیلوولدا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێت.













گەلەری