PM:07:27:10/09/2025
1424 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ دەڵێت، کەیسی شاسوار عەبدولواحید، کەیسێکی سیاسی و دروستکراوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی دەسەڵاتی دادوەری لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن بۆ سەرکوتکردنی رکابەرەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، کەیسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کەیسێکی سیاسیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی و یەکێتی دەسەڵاتی دادوەری لە بەرژوەندی خۆیان بەکاری
دەهێنن بۆ سەرکوتکردنی رکابەرەکانی بە تایبەت نەوەی نوێ لەبەر ئەوەی دەزانن هێزێکی
کاریگەرە و خەڵکی لەگەڵە.