سەردێڕ:

وتەبێژی پارتی: لەم مانگەدا سەرۆکایەتی پەرلەمان پێکدێت

PM:07:02:10/09/2025

1376 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی رێككەوتووین لەم مانگەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێکبێت، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی رێككەوتوون لەم مانگەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێکبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە.

پێشتریش یەکێتی رایگەیاندبوو، لەسەر بەرنامەی کابینەکە لەگەڵ پارتی رێكکەوتوون کە مەسرور بارزانی دەکەنەوە بەسەرۆکی کابینەکە و یەکێتیش بە جێگری.

بەمجۆرەشبێت ئەوەی کاتی بانگەشەش وتیان هەر بۆ فریودانی دەنگدەرانیان بوو.













گەلەری