سەردێڕ:

عێراق؛ خەرجکردنی مووچەی مانگی ٩ دەستیپێکرد

PM:03:09:21/09/2025

340 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەت دەستیان کردووە بە پرۆسەی خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نۆ.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی رێکخستنی ئاڵوگۆڕکردن، دەستیان بە خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان و پارێزگارەکان و لایەنە ناپابەندەکان کراوە پەیوەندی بەو بەڕێوەبەرایەتییە بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دارایی مووچە.













گەلەری