PM:06:39:10/09/2025
2564 جار خوێندراوەتەوە
گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە کوژراوی دۆزرایەوە و بە وتەی چەند کەسێکی نزیکی ئەو گەنجە، "نازانین کێ بووە و بۆچی کوڕەکەمانیان کوشتووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە شاری میدڵزبرۆی وڵاتی بەریتانیا تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ دۆزراوەتەوە و پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی شکار نەجمە و لە نانەوایەک لە شاری میدڵزبرۆ ئیشیکردووە، بە وتەی کەسێکی نزیکی شکار کە بۆ
ئین ئاڕتی باسی کردووە، ئێوارەیەک شکار لەگەڵ پیاوێک کە مامۆستای ئایینی بووە چوون
بۆ باخی مامۆستا ئایینیەکە بۆ پاککردنەوەی، بەڵام لەوێ کۆمەڵێک کەس چوونەتە سەریان
و مامۆستاکە بە برینداری رایکردووە و شکار کەوتووەتە دەستیان.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێشتا نازانن کێ کوشتوویەتی و بۆ کوشتوویەتی بەڵام
لەسەر رووداوەکە مامۆستا ئایینیەکە و شایەتحاڵێک دەستگیرکراون.