PM:05:43:10/09/2025
1740 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەناو کۆگایەکی گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و وەکو باسی دەکەن زیاتر لە سێ هەفتەیە لەو شوێنە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، له كۆگایهكدا لە نزیك گۆڕەپانی ماتۆڕهكان لهگهڕهكی سهرچنار تهرمی هاوڵاتییهك دۆزراوەتەوە و تاکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نازانرێت.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، خەڵکی ناوچەکە بە بۆنەکەی هەستیان بە بوونی
ئەو تەرمە کردووە و دوای روداوەکە، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان چوونەتە
شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، تەرمی کەسەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی
کراوە.