سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی ١٨ پۆستی باڵای دیکەیان لە بەغدا وەرگرت

PM:04:16:10/09/2025

1732 جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەکێتی ١٨ پۆستی باڵای دیکەیان لە بەغدا وەرگرت و دەستبەکاربوون، لەکاتێکدا ئەو دوو حزبە لە بەغدا سەرقاڵی دروستکردنی کێشەن بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ٧٩ باڵیۆزی نوێی عێراق کە ١٨ـەیان لەسەر پشکی پارتی و یەکێتین، لەبەردەم سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاربوون.

ژمارەی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق ٩٣ کەسن، لەو ژمارەیە ١٩ کەسیان کوردن و ١٨ کەسیان لەسەر پشکی پارتی و یەکێتین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی لە بەغدا سەرقاڵی دروستکردنی کێشەن بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، لە هەرێمی کوردستانیش وا خۆیان نیشان دەدەن کە لەگەڵ بەغدا ناکۆکن و هەڕەشەی کشانەوە دەکەن، کەچی لە بەغدا یەک لەدوای یەک پۆستی باڵا وەردەگرن.













گەلەری