PM:03:02:10/09/2025
1448 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی عێراق، پلانێکی بۆ کردنەوەی نزیکەی ٥٠٠ قوتابخانەی نوێ لەگەڵ دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٥-٢٠٢٦ راگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێداقدا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی خوێندکاران و دڵنیابوون لە دابینکردنی ژینگەیەکی خوێندنی گونجاو و سەلامەت بۆیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کەریم سەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەرەوەردی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی وتووە، ئەمساڵ ٥٠٠ قوتابخانەی نوێ دەكرێنەوە كە سەرجەمیان بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ لەمساڵی خوێندندا تەواو دەبن بەپێی رێژەی تەواوبوونی کارەکان.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی وەزارەتی پەروەردەدایە بۆ زیادکردنی
بینای قوتابخانەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكەی
عێراق.
باسی لەوەشكرد،
ئامانجی پڕۆژەکە کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە دوو دەوامی و سێ دەوامی لە
قوتابخانەکاندا، کە کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر کوالیتی پرۆسەی خوێندن و
کەمکردنەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە وەزارەت لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی کەمی
باڵەخانەکانەوە رووبەڕووی ببووەوە.