PM:01:46:10/09/2025
1220 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، ژمارەی كۆلێژەكانی (ژیریی دەستكرد) لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی عێراق گەیشتووەتە ١٠ كۆلێژ. دەشڵێت، ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی كۆلێژەكانی زیرەکی دەستكرد، كردنەوەی ئاسۆیە بەڕووی بازاڕی كاردا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵ کاری چڕ و پڕی وەزاریدا، توانیویەتی رێگایەکی جیاواز لەسەر بنەمای ستانداردی کوالیتی و توێژینەوەی زانستی تایبەتمەند دروست بکات، ئەمەش زانکۆکانمان وەک هاوبەش لە سیستەمی خوێندنی باڵای جیهانیدا جێگیرکردووە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی
كۆلێژەكانی (ژیریی دەستكرد) لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی عێراق گەیشتووەتە ١٠ كۆلێژ،
ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی كۆلێژەكانی زیرەکی دەستكردیش، كردنەوەی ئاسۆیە بەڕووی
بازاڕی كاردا.