کەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ٤٨ كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەگشتی بۆ ئەمڕۆ لە یەک تا سێ پلەگەرما دادەبەزێت.
کەشناسی ئاماژەی
بەوەشکردووە، جگە لە گەرمیان، هیچ ناوچە و شارێکی دیکەی هەرێم پلەکانی گەرمای
ناچێتە ٤٠ پلە.
باسی لەوەش
کردوووە، پێشبینی دەکرێت سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی
نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر :
٣٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٥
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٥
پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٩
پلەی سیلیزی
زاخۆ
: ٣٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٧
پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٥
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٢
پلەی سیلیزی