PM:12:31:10/09/2025
1280 جار خوێندراوەتەوە
ژنێکی گوندی زمزمۆک لە سنوورى بەردەڕەش، بەهۆى رووخانى دیواری ماڵەکەیان گیانى لەدەستدا، تەندروستیی بەردەڕەشیش دەڵێت، پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە، گیانى لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، رووداوەکە لە گوندى زمزمۆک روویداوە، ژنێک کەوتووەتە ژێر داروپەردوى رووخاوى دیوارى حەوشەى ماڵەکەیان و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
نەشوان
بەرزنجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی
ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵان گەیەندراوەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بەردەڕەش و دیواری
بەسەردا رووخا بوو.
ئاماژەى بەوەشکرد،
دوای بینینی تەرمەکە لەلایەن پزیشکانى نەخۆشخانەکە بۆ پشکنین و رێکارەکان، رەوانە
پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە.