سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دواپێشهاتی دۆسییەکانی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان دەکات

PM:12:20:10/09/2025

1096 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان و بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەمممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژی ٢ـی ئەیلولی ئەمساڵ، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە دەخرێتەڕوو.

هاوکات، راسپاردەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی یەكخستنەوەی رێكارە داراییەكانی نێوان حكومەتی ماوەبەسەرچوو و حكومەتی عێراق، چەند پێشنیاز و راسپاردەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی رێكار و رێنماییەكانی باج و رێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی باج لە هەرێم و عێراق دەخرێتەڕوو.













گەلەری