سەردێڕ:

مامۆستا تاهیر کەلەباشی: شاسوار عەبدولواحید بەرگریی لە ستەمی خەڵک کردووە بۆیە پشتگیریی لێدەکەین

PM:12:14:10/09/2025

1224 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا تاهیر کەلەباشی مامۆستای ئاینی وتی، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار موچەخۆر موچەی خوراوە ١٠ هەزاریان نایانە سەرجادە، وتیشی، شاسوار عەبدولواحید بەرگریی لە ستەملێکراویی خەڵک کردووە بۆیە پشتگیریی لێدەکەین.


ئەو مامۆستا ئاینییە، رەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە دەڵێن، شاسوار عەبدولواحید ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار دەنگی هێناوە بەڵام ناتوانێت ١٠ هەزار کەس بهێنێتە سەر جادە و دەڵێت، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار موچەخۆر موچە و پلەبەرزکردنەوە و مافیی خوراوە بەڵام ١٠ هەزاریان نایانە سەرجادە.

باسی لەوەشکردووە، شاسوار عەبدولواحید پشتگیریی لە مەزڵومیەتی خەڵک کردووە بۆیە ئەوان پشتیوانی لێدەکەن و دەڵێت ئەوەی بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید کراوە زوڵم و ناحەقییە.

هەر لە قسەکانیدا وتیشی، ئێن ئاڕ تی کەناڵێکە بەردەوام باسی دزیی و گەندەڵی دەسەڵات دەکات.

 













گەلەری