بەڕێوەبەری ناوەندی FMBAـی رووسی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا ڤاکسینی شێرپەنجە قۆناغێکی گرنگی لە تاقیکردنەوەی سەلامەتی تێپەڕاندووە و ئامادەیە، وتیشی، هەم سەلامەتی و هەم کاریگەری بەرزی نیشانداوە تەنها چاوەڕێی رەزامەندی فەرمی دەکرێت بۆ بەکارهێنان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ڤێرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا، سەرۆکی دەزگای فیدراڵی پزیشکی و بایۆلۆجی (FMBA) وتی، ڤاکسینی شێرپەنجەی رووسیا بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکانی پێش کلینیکی تەواوکردووە، هەم سەلامەتی و هەم کاریگەری بەرزی نیشانداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
توێژینەوەکە چەند ساڵێکی خایاندووە، ئێستا ڤاکسینەکە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و رەزامەندی
سەرەتایی بەدەستهێناوە و چاوەڕێی ڕەزامەندی فەرمی دەکەین.
سکڤۆرتسۆڤا ئەوەشی
خستووەتەروو، ئەوەی ئەم ڤاکسینەی ناوازە کردووە، ئەو توانایەیەتی لە دروستکردنی
کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر سیستمی بەرگریی لەش و یارمەتیدانی جەستە بۆ ناسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی
خانە شێرپەنجەییەکان.
هەروەها، بەپێی ئەنجامەکان توێژەران تێبینی کەمبوونەوەی قەبارەی وەرەم و خاوبوونەوەی گەشەی وەرەمیان کردووە.
بەپێی راپۆرتەکە،
ئامانجی سەرەتایی ئەم ڤاکسینە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەبێت، جگە لەوەش پێشکەوتنی
ئومێدبەخش لە پەرەپێدانی ڤاکسینی گلیۆبلاستۆما و جۆرە تایبەتەکانی میلانۆمادا بەدەست
هاتووە، لەوانەش میلانۆمای چاو، کە لە ئێستادا لە قۆناغی پێشکەوتووی گەشەکردندان.