PM:11:55:09/09/2025
1400 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکەن کە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە دەوڵەتی قەتەر کردبووە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی کۆماری عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم کارە دەستدرێژیکارە پێشێلکارییەکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، و پێشێلکردنێکی زەقی سەروەریی دەوڵەتی قەتەر و هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
دووپاتیشی
کردەوە، عێراق پاڵپشتیی بێ سنوور و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ دەوڵەتی قەتەر
دەردەبڕێت.
سەرۆکایەتی
کۆمار جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بجوڵێت بۆ وەستاندنی
ئەم تاوانانە کە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤن و پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی
ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بگرێتە ئەستۆ.