PM:11:44:09/09/2025
1368 جار خوێندراوەتەوە
نێچێرڤان بارزانی رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دەکات و دەڵێت،" پشتیوانی وڵاتی قەتەرین".
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وە".
ئەوەشی خستەڕوو،
"به ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌رين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين
هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ
ناوچه‌كه".
ئەوەش دوای ئەوەی
ئیسرائیل کۆبوونەوەی
سەرکردەکانی حەماسی لە قەتەر بۆردومان کرد و رایگەیاند،
تاکلایەنانە پلانی بۆردۆمانکردنی بارەگایەکی حەماسیان لە دەوحە
جێبەجێکردووە، دەشڵێن پێش هێرشەکە، رێوشوێنی پێویست گیرابوون بۆ کەمکردنەوەی
زیانەکان بە هاووڵاتییانی سڤیل.
دوای هێرشەکان بزوتنەوەی حەماسیش، کوژرانی ئەندامانی شاندی دانوستانکاری غەززەی لە دەوحە رەتکردەوە و
وتی، لە بۆردومانەکەدا بۆ سەر بارەگای سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لە پایتەختی قەتەر،
پێنج کەس کوژران.