PM:11:29:09/09/2025
1672 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەى چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق بکات و گفتوگۆ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە داهاتەکانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینیان و پێویستی چارەسەرکردنی و دووبارەنەبوونەوەی لە داهاتوودا دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی حکومەت، گفتوگۆ لەبارەى
دوایین ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ هەرێم دەکرێت.
بانگهێشتکردنی وەزیرانی دارایی و پلاندانان لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی
ئەمڕۆدا، بڕیاریدا پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، رەوانەی ئەنجوومەنی
دەوڵەت بکات.