سەردێڕ:

مانگی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كراون

PM:10:42:09/09/2025

2048 جار خوێندراوەتەوە

لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا پێشوازی لە زياتر له ١٦ هەزار منداڵی نەخۆش كراوە و چارەسەریان بۆ كراوە، زیاتر لە دوو هەزار منداڵیش داخڵ كراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی تەندروستیی سلێمانی، له رۆژی ١ـی مانگی ئابی ئەمساڵ بۆ ٣١ـی ئاب لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید، ١٦ هەزار و ٢٨ منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون بەمجۆرەی خوارەوەن:

هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە.

١٦١ حاڵەتی هەناسەتوندی.

٣٩٠ منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار.

٨٣ منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی.

١٤٣ منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك.

١٦٥ منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر.

وەك لە ئامارەكەدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەكە ١٧ هەزار و ٩٣٣ پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و ٤٢٥ سۆنەر و ٩٧ ئیكۆ و ٤٠ نازور ئەنجام دراوە و ٦١٥ تیشك گیراوە.













گەلەری