سەردێڕ:

حەماس: هیچ یەكێک لە سەرکردەکانمان لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا نەكوژراون

PM:09:33:09/09/2025

1436 جار خوێندراوەتەوە

بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پێنج کەس کوژراون بەڵام سەرکردەکانی بزووتنەوەکە نەکوژراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندروێكدا دەڵێت، هەوڵی لەناوبردنی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەکە لە دەوحە، جارێکی دیکە سروشتی تاوانکاری داگیرکەرو خواستی بۆ تێکدانی هەر دەرفەتێك بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ئاشکرا دەکات.

هاوکات بزوتنەوەی حەماس، کوژرانی سێ پاسەوانی سەرکردەکانی بزوتنەوەكە و کوڕێكی خەلیل حەیە و بەڕێوەبەری نوسینگەکەی لە هێرشێکەی ئیسرائیلدا راگەیاندووە.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حەماس کە لە دەرەوە دەژین، بریتین لە محەمەد دەروێش، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورا، خەلیل حەییە، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری حەماس، زاهیر جەبارین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی نووسینگەی شەهیدان، برینداران و زیندانییەکان کە هاوکات بەرپرسی بواری دارایی بزووتنەوەکەیە، نزار عەوزەڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید مەشعەل، کەسایەتیی دیاری بزووتنەوەکە کە زۆرجار وەک کەسی یەکەمی حەماس لە دەرەوە دادەنرێت.













گەلەری